النشاطات

چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکرێت؟!

هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: Kurdish (الكردية)

دۆخی شەنگال لەئێستادا لەبارێکی ئاساییدایە بەداخەوە دیارە ساڵی 2014و هێرشکردنە سەری لەلایەن گروپی تیرۆرستی داعش بو ئەوشارە و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیەکی مەزن لەسەنتەری شەنگال وگوندەکانی دەوروبەری دەست درێژی بۆسەرکچان وژنانیان و کوشتنی و لەناو بردنی پیاوە گەنج و پیرەکانیان لەناوبردنی پیرۆزییەکانی ئەو شارە مێژوییە لەسەر دەستی ئەو گروپە توندڕەوە ئاڕاستە کراوە.

هەموو جیهانی هەژاند هاوشێوەی هۆڵۆکۆست و ئەنفال و کیمیا بارانی هەڵەبجە بوو. زۆر زیاتر و ترادژیتر لەو ڕووداوانەی کە ئێستا لەکۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی بەجینۆساید ناسراوە. بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستا کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی وحکومەتی ناوەندی.                                                                                                                                                                                                                                                                                          لەئاست ئەو کۆمەڵکوژییەو ئەو قوربانی دانەی ئەوان زۆرکەم تەرخەم بونە.تاکو ئێستا لەمێژووی ئەو ناوچەیەو گەلی ئێزیدی بەتایبەت 73 کۆڵکوژی لەسەریان ئەنجام دراوە هێرشیان کراوەتە سەر.

دیارە ئەنجام ئەم هێرشانەش بەشێکی لەڕێی دەمارگیری نەتەوەیی و بەشێکی لەڕێی دەمارگیری ئاینیەوە کراوەتە سەریان بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مێژوو کەلتورە هەزاران ساڵەیەی لەو ناوچەیەدا هەیە .دوژمنانی ئازادی و دیموکراتی کەخۆی لەعەقڵیەتی دەسەڵاتتداری بەرژەوەند خوازی جیهانیدا دەبینێتەوە هەوڵ دەدات هەرچی پیرۆزی ئەو گەلە هەیە لەناوی بدات لەبەر ئەوەی لانکەی شارستانی لەم ناوچەیەوە سەری هەڵداوە تاکە گەلی ناوچەکەن کە توانیویانە تایبەت مەندییەتی خۆیان بپارێزن .ئەمانە هەموو هۆکاری هێرشەکانی سەریانن.

بۆیە لەئێستادا سیستەمی پاراستن و خۆبەڕێوەبەرییان هەیە کەلە خەڵکی ناوچەکەی خۆیان پێکهاتوون توانیوێتی ئەو پێکهاتانە خۆش حال کردوە .تاڕادەیەک هەندێک لەبرینەکانیانی سارێژکردوە .بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە ئەو پلانگێڕیانەیە کەلەلایەن دەوڵەتی تورکیاو ئەو هێزەکوردیانەی کەلەوناوچەیەدا حاکم بوون نەیان توانی بیان پارێزن ئێستا خەریکن جارێکی دیکە دەێانەوێت ئەو گەلە توشی نائارامیەکی تربکەن و ناوچەکە توشی نائارامیەکی تربکەن .بەداخەوە لەلایەن بەشێک لەحکومەتی عێراقی بەبێ خوێندنەوەی تایبەت مەندی ئەوناوچەیە کەوتونە نێو ئەو پلانەوە کەدەوڵەتی تورکیا کاری بۆدەکات دەکرێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوشارە دێرینە خاوەن مێژوییە هەزاران ساڵەیە بکرێت.بەڕاستی ئەرکی حکومەتی عێراقە ئارامی بۆ ئەو شوێنانە بگەڕێنێتەوە ئەمە چۆن دەکرێت.

1.لایەنی پاراستنی ئەوناوچەیە لەگەلی ناوچەکەبێت کەچۆن ئێستا هەیەو گرێدراوی سیستەمی عێراقی فیدراڵە لەدەستوردا ئاماژەی پێکراوە کەعێراق وڵاتێکی فیدراڵییە فیدراڵی بۆ هەموو پێکاتەو گەلێک مومکنە.
2.بەهیچ شێوەیەک هەوڵ نەدرێت هیچ توندو تیژیەک لەوناوچەیە بەکاربهێنرێت چونکە نەگەلانی ناوچەکە نەگەلی ئێزیدی ئەمەیان ناوێت.
3.دەبێت پەند لەئەزمونی پێشوو وەربگیرێت لەبابەتی پاراستنیان کەچۆن ئەو هێزانەی خەڵکی ئەو ناوچەیە نەبوون بەهۆی جیاوازی بیری ئاینی و مەزهەبی ئامادە نەبوون بیان پارێزن لەبەر ئەوە سود وەرگرتن لەخەڵکی ئەوناوچەیە بۆبەرگریکردن لەخۆیان گرنگەو پێویستە.
4.دواتر لەجیاتی هەوڵدانی بەشێک لەحکومەتی عێراقی بۆسەپاندنی هێزی دەوڵەت لەوناوچەیە .دەبێت هەوڵ بدرێت خزمەت گوزاری بۆ ئەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت هەوڵ بدرێت زیاتر ئاوەدان بکرێتەوە.
5.گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی لەدەرەوەی شەنگالن و لەکەمپەکانن هەوڵ بدرێت بەزوترین کات بەشوێنی ڕەسەنی خۆیان شاد بکرێنەوە.
6.دەبێت بۆ پاراستنی ماف و چاندو کەلتوری ئێزیدییەکان ڕێز لەدەستوری عێراقی فیدراڵ بگیرێت کەتێدا ئاماژە بەراستنی پێکهاتە جیاوازەکان کراوە .
7. وەگەلانی عێراق و ناوچەکەش دەبێت هەموو هاوسۆزو هاودەردی ئەو پێکهاتە گرنگەی وڵاتە خۆشەویستەکەمان بن بەتایبەت گەلی عەرەبی برا کەهاوسنورن لەگەڵیانداو مێژوویەکی هەزاران ساڵەیەن هەیە لەپێکەوەژیان لەگەڵیاندا.
8.وە لێرەوە داوامان لەپارتە سیاسیە دیموکرات خوازەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە کار بکەن بۆپاراستنی ئەو پێکهاتە گرنگەی وڵاتەکەمان چونکە ئەم ئەرکێکی مرۆڤایەتی و دیموکراتیە.
9.پێویستە لەسەر حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەم لەناوخۆی وڵاتتدا هەم لەئاستی جیهانی ئەو کارەساتەی بەسەر گەلی ئێزیدا هێنرا لەسەردەستی گروپی تیرۆرستی داعش بە چینۆساید بیناسێنێت.

بۆیە ئێمە وەک بەرەکەمان ئەم پرۆژە چارەسەرییە لەبارەی دۆخی شەنگالەوە ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ڕای گشتی دەکەین پێمان وایە تاڕادەیەکی باش دەبێتەوە هۆی چارەسەری هەم بۆ گەلی ئێزیدی هەم وڵاتەکەمان لە نا ئارامیەکی تر دەپارێزێت.

بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی

30-04-2022

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى