شؤون المرأة

بەشی ژنانی بەرەی تێکۆشانی دیموکراتى ٢٥/ نۆڤەمبەر

کە ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی دژی ژنانە هەڵوێستی خۆمان دیاری دەکەین بە پشتگیری کردنی ژنان لە هەرشوێن و جێگایەک بێت، هەروەها بڕوامان وایە کە ژنان ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگه و ووڵاتدا بە هاتنەپێشەوەیان لە گشت سەکتەرەکاندا دەتوانن ڕۆڵی پێشەنگانە ببینن و گۆڕانکاری گەورەو بەهێز بکەن. ئەو جیاوازی یە ڕەگەزی یە کە زهنی دەسەڵاتدارێتی قووڵی کردۆتەوە لە ناو کۆماڵگەکەدا بە هەوڵ و تێکۆشانی ژنانی ڕۆشنبیر کاڵ بکرێتەوەو نەهێڵرێ. بۆیە بە پێویستی دەزانین پیاوانی ڕۆشن فکرو بە ئەزموون کۆسپ و تەگەرەکانی ڕێگای پێشکەوتنی ژنان نەهێڵن و پشتیوان و هاوکاری ژنان بن. چونکە ژنێکی ڕۆشنبیر خێزانێکی ڕۆشنبیر و کوڕ و کچی مرۆڤدۆست و یەکسانخواز بە بەرهەم دێنن بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتخواز کە ئامانجی سەرەکی ئێمەیە بەڵام ژنانی نەزان و ناڕۆشنبیر دەبن بە بار بەسەر کۆمەڵگەوەو ناتوانێ خێزانێکی تەندوست بە ڕێوە بەرێت پەروەردەی جوانی مناڵەکانی بدات.
بوون بە کۆسپ و ڕێگەگرتن لە فێربوونی ژنان دەچێتە قاڵبی توندوتیژیەوە و دەبێتە هۆی دوواکەوتوویی کۆمەڵگە و ووڵاتیش پاش دەکەوێ و دوژمن دەستی واڵا دەبێت بۆ دەستێوەردان لە هەمووبوارەکاندا. لە بەرامبەریشدا ژنان بە زانست و زانیاری ئازاد دەبن و کۆمەڵگەش ئازاد دەکەن.
مێژووی تێکۆشانی ژنانی جیهان دیارە ولە ئێستاش دا ڕووی لە ئازادی یەکجارەکی یە، ڕۆڵی قارەمانانەوهەڵوێستی لەخۆبروویی ژنان لە جیهاندا لەم ڕۆژەدا بە بیردێنینەوەو سەری ڕێز بۆیان دادەنەوێنین. پێویستە ڕوونکردنەوەیەک لە مێژووی ئەم یادە بکەین.
لە ساڵی ١٩٦٠خوشکانی مێرابێلی شۆڕشگێڕلە کۆماری دۆمانیکا توندوتیژی بەرامەریان کراو شەهیدکران. ئەو توندوتیژیە بووە هۆی ئەوەی لە ووڵاتی کۆلۆمبیا لە ساڵی ١٩٨١ ڕۆژێک دیاری بکرێت بۆ ئەوەی توندوتیژی دژی ژنان بوەستێنرێت، بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٩ ئەو ڕۆژەی قبووڵ کرد وڕۆژی ٢٥ ی نۆڤەمبەر بە ڕۆژی کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیاند.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توندو تیژی لە جیهاندا زۆرەو بن بڕنەکراوە ڕۆژانە ژنان توندوتیژیان لە بەرامبەردا دەکرێ جا چ بەکوشتنی گیانی بێت یان ڕۆحی بێت. لە کۆمەڵگەی ووڵاتانی پێشکەوتوو یان دووا کەوتوو بێت بەناوی ئازادی تاکەوە بێت یان کۆمەڵگەی نەریتی بێت.
وەکو هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئامادەیی خۆمان لە بەشی ژنانی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ کۆڕو سیمیناری ڕۆشنبیری ژنان بخەینە ڕوو هیوادارین ڕۆڵی بەهێزو کاریگەر لە دیموکراتی کردنی کۆمەڵگەدا ببینین، ژنان لە توندو تیژی ڕزگاریان بێت.

 

بەشی ژنانی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی گەل. ٢٥/ نۆڤەمبەر کە ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی دژی ژنانە هەڵوێستی خۆمان دیاری دەکەین بە پشتگیری کردنی ژنان لە هەرشوێن و جێگایەک بێت، هەروەها بڕوامان وایە کە ژنان ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگه و ووڵاتدا بە هاتنەپێشەوەیان لە گشت سەکتەرەکاندا دەتوانن ڕۆڵی پێشەنگانە ببینن و گۆڕانکاری گەورەو بەهێز بکەن. ئەو جیاوازی یە ڕەگەزی یە کە زهنی دەسەڵاتدارێتی قووڵی کردۆتەوە لە ناو کۆماڵگەکەدا بە هەوڵ و تێکۆشانی ژنانی ڕۆشنبیر کاڵ بکرێتەوەو نەهێڵرێ. بۆیە بە پێویستی دەزانین پیاوانی ڕۆشن فکرو بە ئەزموون کۆسپ و تەگەرەکانی ڕێگای پێشکەوتنی ژنان نەهێڵن و پشتیوان و هاوکاری ژنان بن. چونکە ژنێکی ڕۆشنبیر خێزانێکی ڕۆشنبیر و کوڕ و کچی مرۆڤدۆست و یەکسانخواز بە بەرهەم دێنن بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتخواز کە ئامانجی سەرەکی ئێمەیە بەڵام ژنانی نەزان و ناڕۆشنبیر دەبن بە بار بەسەر کۆمەڵگەوەو ناتوانێ خێزانێکی تەندوست بە ڕێوە بەرێت پەروەردەی جوانی مناڵەکانی بدات.
بوون بە کۆسپ و ڕێگەگرتن لە فێربوونی ژنان دەچێتە قاڵبی توندوتیژیەوە و دەبێتە هۆی دوواکەوتوویی کۆمەڵگە و ووڵاتیش پاش دەکەوێ و دوژمن دەستی واڵا دەبێت بۆ دەستێوەردان لە هەمووبوارەکاندا. لە بەرامبەریشدا ژنان بە زانست و زانیاری ئازاد دەبن و کۆمەڵگەش ئازاد دەکەن.
مێژووی تێکۆشانی ژنانی جیهان دیارە ولە ئێستاش دا ڕووی لە ئازادی یەکجارەکی یە، ڕۆڵی قارەمانانەوهەڵوێستی لەخۆبروویی ژنان لە جیهاندا لەم ڕۆژەدا بە بیردێنینەوەو سەری ڕێز بۆیان دادەنەوێنین. پێویستە ڕوونکردنەوەیەک لە مێژووی ئەم یادە بکەین.
لە ساڵی ١٩٦٠خوشکانی مێرابێلی شۆڕشگێڕلە کۆماری دۆمانیکا توندوتیژی بەرامەریان کراو شەهیدکران. ئەو توندوتیژیە بووە هۆی ئەوەی لە ووڵاتی کۆلۆمبیا لە ساڵی ١٩٨١ ڕۆژێک دیاری بکرێت بۆ ئەوەی توندوتیژی دژی ژنان بوەستێنرێت، بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٩ ئەو ڕۆژەی قبووڵ کرد وڕۆژی ٢٥ ی نۆڤەمبەر بە ڕۆژی کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیاند.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توندو تیژی لە جیهاندا زۆرەو بن بڕنەکراوە ڕۆژانە ژنان توندوتیژیان لە بەرامبەردا دەکرێ جا چ بەکوشتنی گیانی بێت یان ڕۆحی بێت. لە کۆمەڵگەی ووڵاتانی پێشکەوتوو یان دووا کەوتوو بێت بەناوی ئازادی تاکەوە بێت یان کۆمەڵگەی نەریتی بێت.
وەکو هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئامادەیی خۆمان لە بەشی ژنانی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ کۆڕو سیمیناری ڕۆشنبیری ژنان بخەینە ڕوو هیوادارین ڕۆڵی بەهێزو کاریگەر لە دیموکراتی کردنی کۆمەڵگەدا ببینین، ژنان لە توندو تیژی ڕزگاریان بێت.

علي ابراهيم

عضو لجنة الاعلام في جبهة النضال الديمقراطي

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى