شؤون المرأة

ساڵیادی نەمر لەیلا قاسم

هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: Kurdish (الكردية)

لە ساڵیادی ڕەوانشادو نەمر لەیلا قاسم دا، کە بووە یەکەم ژنی لە سێدارە دراوەی کوردستان و عێراق .

لەیلا لە ساڵی ١٩٥٢ لە ئاوایی بانمیل لە سەر ڕووباری ئەڵوەن لە شارە مێژوویەکەی خانەقینی پڕ لە جوانی چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، هەر لە هەڕەتەی لاوێتیدا بە ئاگا دەبێت لە سیاسەتی قڕ کردنی کوردان کە ڕژێمەکەی بەعسی ئەودەمە بە پیلانی دوژمنکارانە جێبەجێ دەکات. کە بە سێ کوچکەی بەعس ناسراوە :

ڕاگواستن، بە عەرەب کردن و بە بەعسی کردنی شارەکە بوو.

لەیلا لەو دەمەدا پەیوەندی بە ڕێکخستنی لاوەکانەوە دەکات ، لە قۆناغی زانکۆدا (مستەنسریە) لە شاری بەغدا بەردەوام دەبێت لە بەڕێکخستنی گەنجانی زانکۆ.

تاکوساڵی ١٩٧٣ بە تۆمەتی تیرۆرستی لە تەقینەوەی سینەمایەکدا دەستگیر دەکرێت.

سەدامی دکتاتۆرو دارو دەستەکەی دەچنە لای لە زیندانی ئەبوغرێب لە شاری بەغدا.

ئازایەتی و پڕ مۆڕاڵی لەیلا ڕژێم دەتۆقێنێ هەر بۆیە سەدام خۆی دەچێت بۆ زیندان و داوای لێ دەکات کە پەشیمان بێتەوە لە ڕێبازەکەی ، لە وەڵامدا لیلا پێی دەڵێ تەواو بووی لە قسەکانت؟

شتێک هەیە باش بیزانە من  کوردم و کوردستانیم بشم کوژن پەشیمان نابمەوە . لە دوای مردنم هەزاران لەیلا دروست دەبێ، ژنانی گەلەکەم بە ئاگا دێنەوە.

لە دوای بڕیاری لە سێدارە دانی لە  چاو پێکەوتنی لە گەڵ خانەوادەکەیدا داوا دەکات جلی گوردی بۆ بێنن بۆئەوەی لە کاتی لەسێدارە دانەکەیدا لەبەری بکات. ببێت بە بووکی کوردستان. لەیلا بە دایکی گوتوە پرچەکەم ببڕن بیکەن بە ئاڵای کوردستان.

لەیلا یەکەم ژنی لەسێدارە دراوی کوردستانی گەورەو عێراقە لە مێژووی کۆن و نوێدا.

لە دوای خۆی لەیلا بووە سومبلی قارەمانی ژنانی کورد هەر بۆیە لە ئەکادیمیای شۆڕشی ژنانی کوردستاندا ئەو وەکو نموونەی ژنی پڕ مۆراڵ و شۆڕشگێر وانەی لەسەر دەوترایەوە،

زۆر لە شۆڕشگێڕانی ژنان ناوی نهێنی خۆیان دەکردە لەیلا. بەهەزاران کچ ناونرا لەیلا.

ڕۆحی لەیلا قاسم و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەرزو پیرۆز بێت.

١٢/ ٥/ ٢٠٢٢

ژنانی – بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى