شؤون المرأة

چ ژنێک شایانی پیرۆز کردنی هەشتی مارسە؟

هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: Kurdish (الكردية)

ڕۆژی هەشتی مارس ، لەو ژنانە پیرۆز بێت كه خەباتیان بۆ ئازادی ژن و کۆمەلگە کردووە و دەکەن، ئەو ژنانەی کە مێژووی تێکۆشانی ژن باش دەناسن بۆ ئازادی گەلان بەردەوامی پێدەدەن. ئەو ژنانەی کە تێگەیشتوون لەو پیلانانە ی کە سستەمی دژە ژن و دژە کۆمەڵگەو ژیان دایان ڕشتووە.

ئەو سستەمەی کە ژنی خستە بازنەی لە خشتە بردنەوە، بە ناوی پێشکەوتنی درۆزنانەوە . لە قاڵبی داو ووتی گەر تۆ پێڵاوی پاژنە بەرز و منیجۆبت لەبەر کرد و پارچەکانی لەشت گۆڕی، گەورە و بچووکت کردنەوە ئەوە تۆ مۆری ئازادیت پێوەیە و دەتوانی ئەو نێرینانەی کە مێشکیان لە کەمەریاندایە بجووڵێنی!

بە داخەوە ئەو هزرە تا ئەمڕۆ بەردەوامەو کارەساتی بە دوای خۆیدا هێناوە، پیلانی ئەو سستەمە لە سەر ژن بەردەوامی هەیە.

ژنێک تەنها ڕووکەشانە بڕوانێت لە ژیان، مێژووی ڕەسەنی خۆی و کۆمەڵگاکەی خۆی نەزانێ، پێڵاوە بەرزەکانی فڕێ نەداو کالە دڕاوەکانی لە پێ نەکات شایانی پیرۆز کردنی ئەم یادە نیە کە بە ڕەنجی هەزاران تێکۆشەری ژن فەراهەم کراوە.

ئەوژنەی بووە بە بەشێک لە سستەمی کۆیلە کردن و چەوسانەوەی مرۆڤ و بەرەو پاش بردنی کۆمەڵگە با خۆی بە شایانی ئەم ڕۆژە نەزانێ.

ڕەخنەی بنیات نەرانەشم لەو ژنانە هەیە کە خۆیان لە کێشەکانی ژن و کۆمەڵگە بە دەر دەزانن، هەموو تاوانەکان دەخەنە پاڵ پیاوان.

هەموو پیاوێک پەروەردەی دەستی ژنێکە، با چیتر ژنان و دایکان و خوشکان کار لە سەر درووستکردنی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی کوڕ و پیاوی دروست بەرهەمبێنن.

پیرۆز بایی هەشتی مارس لەو ژنانە پیرۆزدەکەین کە سەرقاڵن بە لێکۆڵینی زانستی و عەوداڵی هۆکارەکانی ئەم دەدردە سەختەی ژنن . ئەوژنانەی کە بە کالە شڕەکانیانەوە کۆڵان بە کۆڵان و هەردو کێوەکانەوەن و لە ئەشکە وتە تاریک و نسرمەکاندا بۆ قووڵایی جیاوازیەکانی هەردوو ڕەگەز دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی مرواری یە وونەکەی نێوان هەردوو ڕەگەز بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و ڕێزگرتن لە یەکترو پێکەوە ژیان.

نەک ئەو یەکسانیە درۆزنانە و ڕووکەش و بێ ئەرزشەی کە دوژمن و سستەمی دژ بە کۆمەڵگە و ژیان بەناوی یەکسانیەوە سەپاندویەتی و ژن و پیاوی لە ڕاستە ڕێی ژیان و پێکەوە بوون لا داوە.

هیوادارم ژنان هەوڵ بدەن خۆیان باشتر بناسن. بۆ ئەوەی باشتر بژین.
٨/ ٣ / ٢٠٢٢

| کۆمیتەى ژنانى بەرەى تێکۆشانى دیموکراتى

 

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى