المقالات

دۆخی عێراقی لەوەچەرخانی نوێدا بەرەوکوێ؟

هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: Kurdish (الكردية)

لەدوای دروست کردنی عێراقی نوێی فیدڕاڵی وەچەرخانێکی گرنگ هاتە پێشەوە. بۆدۆخی سیاسی عێراق بەگشتی، لێرەدا ڕۆڵێکی سەرەکی درا بەنوێنەری سیستەمی سەرمایەداری کە ئەمریکا پێشڕەوی دەکرد کەبتوانێت سیستەمێکی سیاسی دابمەزرێنن وەکو خۆیان ناویان دەبرد پرۆژەی دیموکراتی کردنی جیهانی سێهەم تێدا (پۆل بریمەر) کرا بەحاکمی مەدەنی عێراق کەبڕیار بوو دەوڵەتێک دروست بکات کەهەموو نەتەوەکان وپێکهاتەکان تێدا بەشداربن بۆیە ئەنجومەنێکی 100کەسی دروست کرا، بەبڕیارو پێشنیاری سەپاندنی خۆیان بۆبەڕێوەبردنی وڵات .25کەس سەرپەرشتیاربوون.

تێدا هەرکەسێک یەک مانگ سەرپەرشیاری ئەوئەنجومەنەی دەکردو سەرۆکایەتی دەکرد بەشێوەیەکی کاتی، پێکهاتەی ئەنجومەنەکە بریتی بوون لەعەرەب و کوردو تورکمان بەشێک لەکلدوئاشورییەکان نوێنەریان هەبوو، پێکهاتە ئاینیەکان لەوانە شیعە وسونە پیاوانی دینی وقانونی سیاسەتمەدارەکان کەپێشتر لەئۆپۆزسیۆنی عێراقی بەشداربوون پشکی شێری ئەو ئەنجومەنەی پێکهێنابوو.

ڕێژەی بەشداری ژن لەئاستێکی زۆرلاوازدابوو.ئەوەی نرخاندن بۆکارەکانی ئەوئەنجومەنە دەکرێت خراپترین سیستەمی ئیداری وسیاسیان پێشکەشی گەلانی عێراق کردوە .بەشێوەیەک چوارکابینەی حکومەت بەڕێوەچووە هەموو کاتێک یەکێک لەئەندامانی ئەو ئەنجومەنە بەشدار بوە لەسەرۆکەیاتی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزیاتریان خۆیان لەڕەگەزی پیاودا بینیوتەوە ڕێژەی بەشداری ژن لەئاستێکی زۆر لاوازبوە هیچ ڕۆڵێک لەسێ سەرۆکایەتیە سەرەکیەکەی عێراق بەژن نەدراوە.

گەربێنە باسی بەشداری کردنی گەنج ئەمەش لەئاستێکی خراپ بوەو گرنگی وڕۆڵی پێنەدراوە.سەبارەت بەهەڵسەنگاندن بۆ هەر چوار کابینەکە عێراقیان گەیاندە دۆخێک کەتەقینەوەی جەماوەری لێبکەوێتەوەو خۆپێشاندانەکانی تشرینی لێکەوتەوە کەتێدا بەسەدان گەنج وژن کەوتنە سەرشەقامەکان و داوای گۆڕینی حکومڕانیان کرد لەعێراقدا، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر توندوتیژ لەلایەن دەسەڵاتەوە وەڵام درانەوە کە ئەمەش بوە هۆی شەهیدو برینداربونی ژمارەیەکی زۆر لەوگەنجو ژنانە کەداوای مافی خۆیان و گەڕانەوەی دادپەروەریان دەکرد بۆوڵات لەشارەکانی بەغداد بەتایبەت لەگۆڕەپانی تحریر لەشاری ناسڕیەو بەسڕە پشکی شێری وەچەرخانی شۆڕشی تشرین بوون، ئەم خۆپێشاندانو ناڕەزایەتیانە بوە هۆی ئەوەی پێگەی کابینەکەی عبدولمهدی پێگەکەی لەق بوو دواتر مەلکەچی دەست لەکارکێشانەوە کرا.لەدوای چەند کاندید کردنێکی یەک لەدوای یەک لەوانە عدنان زورفی و محمد تۆفیق علاوی متمانەی کوتلەسیاسیەکانی ناوپەرلەمانی عێراقیان بەدەست نەهێنا.

دواجار مستەفا کازمی کەپێشتر لەحوکمدا بەشدار نەبوبوو متمانەی پەرلەمانی بەدەست هێناو کرا بەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.چەند کارێک درایە پێش حکومەتەکەی کازمی لەهەموو گرنگ تر ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پێش وەخت بۆباشتر کردنی دۆخی سیاسی و ڕامیاری عێراق بەهەمەهەنگی لەگەڵ سەرۆک کۆمارو سەرۆکی دەزگای قەزای فایق زێدان کەسەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی دەکرد محمد حلبوسی لەسەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەبڕیاری ئەوان لە10ی ئۆکتۆبەری 2021 هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن نەگەیشتە سەدا بیست و پێنج، ئەمەش وەڵامی توڕەیی خەڵک بوو بەرامبەر ئەو سیاسەت مەدارو نادادپەروەریەی لەبەڕێوەبردنی وڵاتتدا گرتویانەتەبەر، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرای و دواتر لەگەڵ کۆتاییەکەی جیاوازییەکی وای تێدا بەدی نەهات زۆرینەی لایەنەکانی سەربەئێرانی توڕەکرد چونکە ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ئەواندا نەبوو.

بەڵکو زۆرتر لەبەرژەوەندی لایەنەکانی سەر بە ئەمریکا و تورکیا و ئیمارات و قەتەر بوون، بەپێچەوانەی هەڵبژادنەکانی 2018 وە کەزیاتر لەبەرژەوەندی لایەنەکانی نزیک لەئێران تەواو بووبوو، بۆیە ئەم دەرئەنجامانە لاینگرانی ڕەوتەکانی نزیک لەئێرانی هێنایە سەرشەقام وناڕەزایەتیان دەربڕی بەڵام دوای چەند مانگێک ئەنجامێکی وایان دەست نەکەوت لەناڕەزایەتیەکان لەکۆتایدا دادگای فیدرالی ئەنجامەکانی قبوڵ کرد، ئەمەش دەرگای گفتوگۆی کردەوە لەنێوان لایەنەکانەوە دوای چەند دانیشتنێک لەنێوان ڕەوتە سونی و شیعی کورد ئەنجامێکی باشی ڕێکەوتنی نەبوو بەڵکو دەست تێوەردانە دەرەکیەکان زیاتر کاری خۆی کرد، بەشێوەیەک لایەنی کوردی نزیک لەتورکیاو سونەی نزیک لەئیمارات و قەتەرو صەدرییەکان کەپێشتر هاوکاری کرابوون لەهەڵبژاردنەکان یەکیان گرت و گەوەرەترین کوتلەی پەرلەمانیان بۆخۆیان پێکهێناو سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانیان بۆخۆیان یەکلای کردەوە.ئەمەش وای کرد کەلایەنەکانی نزیک لەئێران و کوردەکانی نزیک، لەهەمان ڕەوت هەوڵ بدەن کوتلەیەکی مەزنی پەرلەمانی پێک بهێنن بەناوی کوتلەی هەماهەنگی.

 

بەڵام تاکو ئێستا باردۆخ لەبەرژەوەندی سەدرییەکان و سونەکانی نزیک لەقەتەرو تورکیاوئیماراتن، بابەتی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قۆناغی کۆتایی ئەوململانێانە دەبێت و کۆتاییەکی باش بۆگەلانی تینو بەداداپەروەری و یەکسانی عێراق ناهێنێت، ئەگەری پێکادانی ناوخۆی دێنێتە ئاراوە کەباجەکەی قورس دەبێت و ئەگەری پارچە بوون دێنێتە ئاراوەو وڵات زیاتر بەرەو کاولکاری وبێکاری ناعەدالەتی دەبات.بۆیە ئەوەی هەمووان ئەرک دار دەکات پێش خستنی سیستەمی دیموکراتی و یەکسانی و دوور خستنەوەی دەستی دەرەکیە لەعێراقدا و پێشخستی عەقلیەتی یەکترقبوڵ کردن بێتە بەدیلی هەموو بژاردەکانی تر مێژووی پێکەوە ژیان و قبوڵ کردنی جیاوازییەکان بکرێتە پێوەری هەموو کێشەکان.

ئارام ئیبراهیم احمد
3\2\2022

 

 

 

 

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى