النشاطات

چارەسەری کێشەکان بە دیموکراتیزەکردن دەکرێت

هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: Kurdish (الكردية)

چەند ڕۆژێکە عیراق کەوتوەتە بەر پەلاماری ھێرشکارانەی داگیرکردنی بەشێک لەخاکەکەی، لەلایەن دەوڵەتی تورک و ھەندێ ھێزی ناوخۆییەوە. کێشەی مێژووی ویلایەتی موسڵ کە ڕەگی لە دروستکردنی عیراقی نوێدایە.

کێشەو سەرئێشەی گەورەی بۆ گەلانی ناوچەو دەوڵەتەکانی ناچەکە دروست کردوە. کێشەی کورد – تورک، کورد – عەرەب، کورد – فارس بوەتە سەرچاوەی نائارامی تێکچونی ئاشتەوایی و ئاوەدانی لەناوچەکەدا. کێشەی کورد کێشەی دۆزێکی گەورەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەو ھەموو دەوڵەت و گەلانی ناوچەکە پەیوەنددار دەکات. بەتایبەت چواردەوڵەتی عیراق، ئێران، سوڕیاو تورکیا.

ئەم دەوڵەتانە بەدرێژایی سەد ساڵی ڕابردوو ئارامی و ئاشتەواییان بەخۆیانەوە نەدیوە، ھۆکارەکەشی ئینکاری کوردو چارەسەرنەکردنی کێشەکانیەتی بەشیوەیەکی دیموکراتیک و مافداری. لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەساڵی ٢٠٠٣ دا ئاڵوگۆڕێکی شایانی بینین لەعیراقدا دروستبوو، کەلەڕێگەی دەستوری فیدراڵی عیراقەوە ھەندێ مافی سەرەتایی کوردان سەلمێنرا و بۆ چارەسەریشی نیەتێکی باش نیشاندرا.

بەڵام نەیارانی چارەسەری دیموکراتیکانەی کێشەی کورد، چ لەناوخۆو، چ لەدەرەوە، کەوتنە دژایەتی و چاوتێبڕینی نەخشە تەماعکاریەکانیان.
لەبەرئەوەی لە ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٢٦ی عیراق- تورکیادا لەسەر عیراق و سنوری نێوان تورکیا- عیراق، کە بەڕێککەوتنی ئەنقەرە بەناوبانگە، بەندی سیھەم باسی لە گەڕانەوەی ویلایەتی موسڵ( کە ھەموو باشوری کوردستان یان باکوری عیراق) دەکات بۆسەر تورکیا.

کە ئەگەر عیراق ئارامی ئاسایشی تێدا نەبوو ئەوا ویلایەتی موسڵ لەڕوی یاساییەوە مافی تورکیایە کەوەریبگرێتەوە. ئێستەش تورکیا لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە کاربۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی عیراق دەکات، لەپێناوی گەڕانەوەی ویلایەتی موسڵ بۆخۆی. بۆیە پەکەکەی کردوەتە ئەو بەھانەیەو لەڕێگەی پەدەکەوە دەستی بەسەر باکوری عیراقدا گرتوەو بەپێی ڕێککەوتننامەیەکی ٥٠ساڵە بیرەنەوتەکانی تەسلیمی تورکیا کردوەو لە ئێستەشدا دەیەوێت بەناوی دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی غازدا، باکوری عیراق داگیربکات.

بۆئەو مەبەستە داواکارین لەحکومەتی عیراق کە،

١-ھەستیاربێت و ڕێگری لەو داگیرکاریە بکات و ببێتە ھۆکارو ھاوکاری چارەسەر کردنی کێشەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەشێوەیەکی دیموکراتیک و دور لە ئینکارو سڕینەوەو شەڕ.
٢- ببێتە ھاوکارو ھێزی فشار کە دەوڵەتی تورک کێشە ناوخۆییەکانی فڕێ نەداتە دەرەوەو کێشە بۆ عیراق دروست نەکات. بەدرێژایی سەد ساڵ کێشەی کورد لەڕێگەی توندوتیژیەوە چارەسەر نەکراوەو چارەسەریش ناکرێت. ئەوەی دەتوانێت چارەسەری کێشەکان بکات. زمانی گفتوگۆو چارەسەری پرسی کوردە بەناسینی ناسنامە نەتەوەییەکەی.
بۆئەوە بانگەواز ڵە عیراق دەکەین بۆ پرسی ناوخۆیی،
١-نەکەوێتە ناو شەڕانگێزی و پیڵانگێڕی دەوڵەتی تورک و ئاسایشی نیشتیمانی خۆی لەگەڵ گەل و پێکھاتەکانی خۆیدا بە ئاشتی و ئارامی چارەسەر بکات و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و شەنگاڵ لەپرۆسەیەکی ئاشتەواییدا بەڕێوەبچێت. وە داواکارین کە
٢-عیراق پێگەی یاسایی و سیاسی خۆی بۆ چارەسەری پرسی کورد لەتورکیادا بەکاربێنێت و ببێتە ھاوکارێکی خێر بۆ درێژکردنی دەستی ئاشتەوایی و ئارامی بۆ گەلانی ناوتورکیا.

بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی
٢٠٢٢⁄٤⁄١٩

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى