النشاطات

مووچە مافە نەک منەت

هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: Kurdish (الكردية)

ماوەیەکی زۆرە کێشەی پێدان و پێ نەدانێ مووچە، بەردەوام بەرۆکی بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان گرتوەو ھیچ کات لە کاتی خۆیدا موچەنادرێت.

ئەگەریش بدرێت لەماوەی کاتی خۆی دورتردەدرێت و یان بە نیو مووچە یان بە لێبڕینەوە دەدرێت. کاتێکیش دەدرێت سیستەمێکی جوانی پێدان نیە. بۆیە کەسەکان لەڕیزی وەرگرتنی مووچەدا توشی ئەزیەت و ئازار، فشاری دەروونی مەرگ و میر دەبنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە گەشەی پێدانی مووچە لەڕێگەی پێشکەوتنە بانکی و ئەلکترۆنیەکانەوە ھێند ئاسان بوە! کەھەر پێویست بە بەدواداچوون ناکات و بەژمارە حسابێکی بانکی دەچێتە سەر حسابە تایبەتەکەت و لەڕێگەی ئاسانکاریە ئەلکترۆنیەکانی بانکیەوە دەتوانیت لە خەرجیەکانتدا بەکاری بھێنیتەوەو زۆرو زەحمەتی نەیەتە ڕێت.

بۆئەوەی لەو فشارانە بگەین، پێویست دەکات لەمووچە بگەین. مووچە، ئەوبەشە لەھێزی کارە کەبەمرڤ دەدرێت لەبەرامبەر کارەکەیدا، یان ئەوبەشە لە ھێزی کارە بۆبەردەوامی کاری داھاتوو دەدرێتە کارکەر تا پێداویستیەکانی بەردەوامی ھێزو وزەی کارکردنی داھاتوی پێ دابین و نوێ بکاتەوە. پیرو بەساڵاچوانیش لەڕێگەی وەرگرتنی باجەوە، بۆ دواکاتەکانی تەمەنی خانەنشینی ئەو خزمەتەو ئەو باجەی خۆیان پێ دەدرێتەوە، بە لانی کەمی دابینکردنی ئاستی گوزەرانیان.
لەمەوە تێدەگەین، کە مووچە نەمنەتەو نە پێویستی بەلێبڕین و نە دواخستنە. ئەرکێکە کە ھەر سیستەمێکی حکومەتی دەبێت جێبەجێی بکات و بەڕێکخستنی بکات لەڕێگەی بانکەکان یان ھەر سیستەمێکی ئاسانکاریەوە.

ئێمە وەک بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی؛ داواکارین کە:

١-حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبێ دواکەوتن لەکاتی خۆیدا مووچە بەتەواوی بدات.
٢-ھیچ پاساوێک نیە بۆ لێبڕینی موچەو کەم کردنەوەی نەبوونی بودجەی پێویست.
٣-پێویستە لەسەرحکومەتی ھەرێم لەڕێگەی بانکەکانەوە ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی مووچە بکات و ئەو فشارانەی سەر خەڵک کەم بکاتەوە، کە دەبێتە ھۆکاری دەیان نەخۆشی مەرگ.
٤-پێویستە حکومەتی ھەرێم بەرپرسیارەتی خۆی وە لێپرسینەوەی خۆی بکات لەبەرامبەر ئەو کەمتەرخەمیانەی بەرامبەر پرۆسەی مووچە پێدان و لێبڕین و نیو مووچە دەیکات.
بۆگەلەکەشمانپێویستە:
١-قبوڵ نەکات لەژێر ھەر بیانویەکدا ھێرشی سەر ئاستی گوزەرانی بکرێت.
٢-قبوڵ نەکەن بەوشێوە خراپە مووچە دابەشبکرێت، لەکاتێکدا بانکەکان ھەیەو دەبێت داواکاربن کەبەشێوەیەکی سیستماتیک لەڕێگەی بانکەکانەوە مووچە بدرێت.
٣-فشاری مەدەنی سەربەخۆ ڕێکبخرێت، بۆ پێدانی مووچە لەکاتی خۆی و بەبێ لێبڕین.
٤-داوابکرێت کە مووچەی ھەرێم وەک موچەی حکومەتی فیدراڵی لێبکرێت.

بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی
22-3-2022

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى