المقالات
سیستەمی سەرمایەداری دژی مرۆڤ وئازادی
هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: Kurdish (الكردية)
دیارە لەسەرەتای دروست بونی مرۆڤەوە هەستی ئازادی ئافراێندراوە. چونکە گەردوون بۆخۆی عەشقی ئازادییە. لەسەرەتای مرۆڤ بێ ئازادی ژیانی مومکن نیە واتە ژیان و ئازادی دوو دوانەی لێک دانەبڕاون. گەربڕوانینە هەموو پێکاتە زیندوەکانی گەردوون و گۆی زەوی لەزیندەوەرێکی تاک خانەی وەک ئەمیبیا تاکو مەزنترین بونەوەری سەرگۆی زەوی هەموو لەلێگەرینی ئازادییدان. بەڵام بەهۆی ئەوەی مرۆڤ هۆشیارترین بونە وەری گەردوونیە.
لەهەموو پێکاتەکانی تری گەردوون زیاتر لە هەوڵی ئازادییدایە. لەسەرەتای دروست بونی گەردوونەوە کۆمەڵە کەسانێک هەبونە پێشەنگایەتی ئازادیان کردوە بۆمرۆڤایەتی تەنانەت گەیشتۆتە ئاستی بەخت کردنی گیانی خۆیان لەو ڕێبازەدا. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبوارەدا پشکی شێری بەردەکەوێت لەتێکۆشان بۆئازادی چونکە لانکەی شارستانیەت و پێشکەوتنی مرۆڤە وەکو چۆن دەگوترێت سەرەتا مرۆڤایەتی لەکەنارەوەکانی ئەفریقاوە گەشەی کردوە دواتر بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوە. لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەتایبەت ناوچەی میزۆ پۆتامیا کەبەهیلالی بەپیت بەناوبانگە. لەسەردەمی دروست بونی شارستانی سۆمەرەوە بگرە تاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆ تێکۆشانی ئازدی بەردەوامی هەیە بۆئەوەش هەزاران قوربانی جێگەی باسە .بێگومان کوژران وتەسفیە کردن و ئەشکەنجەو زیندان بۆتە شوێنی ئەوکەسانە لەلایەن کەسانی دەسەڵاتدارو سەرمایەدارەوە بوە.
دەرکەوتنی پێغەمبەرەکان لەم قۆناغانەی دوای بەتایبەتی دوای دروست بونی سەرمایەو کۆکردنەوەی سامان لەلایەن کەسە چاوچنۆک وسەرمایەدارە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆرترین کەسایەتی پەیام بەرەکان وفەیلەسوف وبیرمەندەکانی ئەم سەدەیەی دوای قوربانی دەستی ئەم زهنێتە بونە. قوناغەکانی دوای سەدەی شازدە هەرە قۆناغی سەخت بوە بۆ مرۆڤایەتی و ئازادی دەتوانرێت بگوترێ بەسەردەمی کوشتنی ئازادی دیاری بکرێت. لەدوای شۆڕشی پیشەسازی لە ئەوروپاو دەرکەوتنی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە ملیۆنان مرۆڤ و گەل بونەتە قوربانی. چونکە ئەم سیستەمە تەنها ەڕێوەبردن نیەبەڵکو زهن و ئایدۆلۆژیاو دەسەڵاتتدارییە. لەوسەدانەی دوای بەتایبەت سەدەی بیستەم کەسەرمایەداری گەیشتە لوتکەی بەهێزی خۆی. دەستی بۆهەموو پیرۆزییەکانی کۆمەڵگ بردوە هەر لەسروشت و گەردونەوە بگرە تاگەیشتنی بەکونجی ماڵ و ماڵباتەکان. هەڵگیرسانی دوو جەنگی گەورەی جیهانی و کوشتنی ملیۆنان مرۆڤ لەلایەن ئەم سیستەمەوە گەورەترین شەرمەزاری توشی جیهان کردوە.
بەشێوەیەک لەهەر جێیەکی دونیا هەرکەس ونەتەوەیەک هەوڵی ئازادی دابێت بە توندترین شێوە وەڵام دراوەتەوە. لەم سەرکوت کردن وهێرشانەی سەر ئازادی ودیموکراتی هەموو جۆرە پلانێک خراوەتەگەڕ هەرچی پێویست بێت لە چەکی قەدەغەکراو بەکارهاتوە هەموو دەزگاکانی سیستەمی سەرمایەداری خراونەتە گەڕ.