وتووێژ

نەوت ئەمجارە غاز بازاڕ گەرم دەکات

هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: العربية (Arabic)

لەژێر ناوی ئابوری سەربەخۆدا نەوت ڕادەستی تورکیاکراو، کۆمەڵێک کێشە بۆ کورد و عیراق دروستکراو گورزێکی گەورە لە مافە بەدەستهاتوە دەستوریەکانی کورد لەعێراقدا دراو کۆمەڵێک دەرهاویشتەی نەخوازراوی لە ناوچەکەدا دروست کرد.

تورکیای زیندوو کردەوەو دەستی بەهێرشی زیاتری داگیرکاری و زیندووکردنەوەی عوسمانیەتی نوێ کردو نەوتی هەرێمیشی خستە ژێر دەستی خۆی و خەون وخەیاڵی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی کردە خەونی چۆلەکە.


کەلەدەستوری عیراقدا دەڵێت نەوت وغاز موڵکی گەلی عیراقە، ئەم ویستەی سەربەخۆیی لێدان بوو لەوەو نەوت وغازی کردە موڵکی حیزب، کۆمپانیاو دەوڵەتی تورک وبەوە لێدانێکی لەپێکەوەیی و هاوپەیمانی کورد عەرەبی دا. ئەو نەوتەو ئەو سیاسەتە سەربەخۆیە! هیچ دەسکەوتێکی بۆ گەلی کوردو پێکهاتەکانی هەرێم نەبوو بەڵکو بوە ئازارو هەژاری بۆ خەڵک و هەڵتۆقینی چینێکی مشەخۆری دزو گەندەڵی نەوتی و هاوکار بۆ فرۆشتنی خاک وهەرچی سەرچاوەی سروشتی کوردستان وهێزدانەوە بەداگیرکەری تورک وهەستانەوەی بەرامبەر بەشؤڕش وتێکۆشانی ئازادی ونەتەوەیی کوردان.

ئێستەش بەهۆی هەڕەشەی هەڵگیرسانی هێرشی داگیرکاری ڕووس بۆسەر ئۆکرانیا تێکچونی سەرچاوەکانی بازاڕی غازی سروشتی ڕوسیا بۆ ئەوروپا، خواست لەسەر غازی هەرێم و ناوچەکە زۆربوەو وەک ئەڵتەرنایڤی غازی ڕوسی وئامادەکاری بۆ گەمارۆی ئابوری سەر ڕوسیا لەلایەن ناتۆو هاوپەیمانەکانیەوە، گەڕانەوە بۆگەرم کردنی بازاڕی غازی هەرێم دەکرێت. کەئەویش بەدەرنیە لەکێشە ناوخۆییەکانی نێوان یەنەکە ـ پەدەکە و ئێران ـ تورکیاو ئەو بازاڕی شەڕەی کەبەناوی شەڕی جیهانی سێوە بەناو دەکرێت.

بازاڕ گەرمی بەڕێوەبەرانی هەرێم بەناوی بازاڕی غاز سودی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەبێت! گەمەیەکە وەک سودەکانی نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.
لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان پڕ داهاتترین خاکی نەوتیە! بەڵام دانیشتوانی هەرێم نەک لەموچەو دابینکردنی ژیانێکی باش بێبەرین! بەڵکو لەکاتە پێویستەکاندا و لەکاتی سەرمادا، نەک نەوت دەست ناکەوێت بەڵکو لەبازاڕی ڕەشدا کڕین وفرۆشتنی پێدەکرێت وهاوڵاتی دەبێ بەرمیلێک نەوت تائاستی بەرزبونەوەی ۲۸٠٠٠٠ هەزار دینارو بەرزتریش بکڕێت، واتە لەنرخی دیاریکراوی خۆی لەهەرێمدا کە ٥٥٠٠٠ هەزارە شەش قات زیاترە.غازیش لەم کاتی سەرماو سۆڵەو پێداویستیەدا نەک نرخی بەرزە! بەڵکو دەست ناکەوێت.

جاوەرە لەم بەراوردیەدا سەیر بکە بزانە نەوت چەندە خێری بۆ خەڵک هەبوە، غازیش ئەوەندەی بۆخەڵک دەبێتەوە. بۆیە ئەو غازە نەک بۆ کۆمەڵگەو خەڵک نیە، بەڵکو بۆ پڕکردنەوەی بازاڕی پێداویستیەکانی ئەوروپایە لەڕێگەی ژیاندنەوەی تورکیای داعشی وداگیرکردنی هەرێمی کوردستانەوەیە. عادل عوسمان

 


ئەوەی دەکەوێتە سەرخەڵکی هەرێم وگەلی کورد بەگشتی، هوشیاری بەو پیلانگێڕیە داگیرکاری و شەڕ جیهانیەو خۆئامادەکردنە بۆ وەڵامدانەوەی بەرخۆدان و پێکەوەیی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. لەفرۆشتنی غازدا وەک چۆن نەوت هیچ سودێکی بۆگەلی کوردنەبوە، غاز سەد ئەوەندە سودی نابێت وزیانەکەی ناوچەکە بۆشەڕێکی ماڵوێرانکەر ئاراستە دەکات.

عادل عوسمان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button