Uncategorized @ku

بەیاننامەی پشتگیری لەخواستی خۆپیشاندەران

هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: العربية (Arabic)

بەیاننامەی پشتگیری لەخواستی خۆپیشاندەران

لەپاش ئەوەی ھەڵبژاردنی پێش وەخت ئەنجام درا. زۆرینەی گەلانی عیراق بەھەرێمی کوردستانیشەوە، بایکۆتی ھەڵبژاردنێان کرد. ھەتا ئێستاش بەھۆی دروستبوونی کێشە لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، حکومەتی نوێ نەتوانراوە پێکبێت.

بەو ھۆیەوە نائومێدیەکی زۆر بەرۆکی بە کۆمەڵگەی عیراقی گرتوە. بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان و لەپاش کۆچی ھەزاران کەس بۆدەرەوەو بەکارھێنانیان لە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی بیلاڕوس و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی بودجەی گشتی عیراق و داخستنی سنورەکانی ئەوروپا.

وای کرد بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی گەورە لە کۆمەڵگەی عیراق و بەتایبەت لەناو چین و توێژی فێرخوازو زانستخوازاندا بێنێتە سەرشەقام.

خواست و داواکانیان خواست و داوای سەرەتایی و پێویستی لانی کەمی ژیانن. کەدابینکردنی دەرماڵەی قوتابیانە بۆڕێگری لەشکاندنی کەسایەتی خوێندکاران، کەبەچەند ملێۆن دینارێک چارەسەردەبێت. بە بۆنەیەوە خوێندکارانی گەلانی جیاوازیش بونەتە پشتیوانی ئەم ناڕەزایەتیانەو بەو ھۆیەوە پەیامی پشتگیری خۆیان لەگۆڕەپانەکانی تەحریری شارەکانی تری عیراقەوە ڕاگەیاندوە.

ئەوەی ئاڵوگۆڕ بەخشە لەم خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیانەدا چینی گەنجی کچ و کوڕ پێشەنگی ئەم خۆپیشاندانانە دەکەن و کاڕیگەری مەزنیان ھەیە.

 

ئێمە وەک بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی، خۆمان بەپشتگیری داواکان و خواستەکانی خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتیەکان دەزانین و داوا لە حکومەت و دەسەڵاتدارانیش دەکەین، کە :

١- لەبەرامبەر خواستی خۆپیشاندەراندا، ھێزی چەک دوربخەنەوەو گوێ بەھێزی ئەقڵ بدات.

٢- خواستەکانی خۆپیشەندەران و داواکاریەکانیان ڕەوا ببینرێت و بێ شەرت وقەید جێبەجێبکرێت.

٣- ئەوانەی ھێرشی سەر خۆپیشاندەرانیان کردوە، لێپرسینەوەیان لێبکرێت و بەسزای یاسایی تاوانەکانیان بگەیەنرێن.

٤- قەرەبوی زیان لێکەوتوانی ھێرشەکان بکرێتەوەو حکومەت داوای لێبوردن لە زیان لێکەوتوان بکات و حەیسیەتی یاساییان بۆ بگێڕێتەوە.

بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی
24-11-2021

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button