چالاکییەکان

ھەڵەبجە کارەساتێکی کۆمەڵکوژیە

هذه المقالة متاحة أيضًا بـ: العربية (Arabic)

٣٤ ساڵ لەمەوبەر لەنێوان شەڕی ٨ساڵەی ئێران و ئێراق و ھێرشی ھێژە کوردیەکان بۆ گرتنی ھەڵەبجە، کارەساتی کیمیا بارانی ھەڵەبجە ڕوویدا. ھێزە بەشدارەکانی ئەم کارەساتە ھەموویان وەک یەک بەشداری کارەساتێکی لەو شێوەیەن. ئەوەی زیانی کرد گەلی کوردو خەڵکی ھەڵەبجەبوو، کەبوە ھۆی کوشتنی زیاد لە ٥٠٠٠ کەس و برینداربوونی سەدان کەس و ئاوارابوونی ھەزاران کەس و پیسبوونی ژینگەی ھەڵەبجەو کیمیاوی بوونی.

لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و کەیسی دادگایی کردنی بکەرانی ئەم کۆمەڵکوژیە، یەکێک لە دۆسیەکان، دۆسیەی کیمیابارانی ھەڵەبجەو دادگایی کردنی بکەرانی بوو، کە خۆی لە کۆمەڵێک لەسەرانی ڕژێمی بەعس و ھاوکارەکانیدا دەبینیەوە. ئەم کەیسە، کەیسێکی کاریگەری کۆمەڵکوژی و ناسنامەی گرنگ بوو بۆ گەلی کورد، کەمافە نەتەوەیی و یاساییەکانی تێدا دەستەبەر بکرایەت. بەڵام بەھۆی ھەستیاری کێشەی کوردو بەشداری ھێزگەلێکی سیاسی لەو دۆسیەیەدا، خودی دادگاییەکە بەلاڕێدابرا.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەو دادگایی و دۆسیەیە بە کۆمەڵکوژی ناسرا، کەبۆخۆی دەرھاویشتەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی چاکی لەگەڵ خۆیدا دەھێناو دەبوە ھۆکاری بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کوردو لێپرسینەوەی بکەرانی کۆمەڵکوژیەکان. کەبۆ داھاتووی گەلی کورد ھیوابەخش دەبوو. کەلەھیچ کوێیەکی ئەم کوردستانەدا دوژمنانی کورد نەوێرن دەست بۆ بەکارھێنانی چەکی کۆمەڵکوژو قەدەغەببەن. بەوە دەبوە ھۆکارێک بۆ بەئاشتی چارەسەرکردنی دۆزی کورد لەناوچەکەداو ڕێگری لە بەکارھێنانەوەی ئەو چەکە کۆکوژە. بۆیە لە ئێستەدا دەوڵەتی تورک سەرەڕای بڕینی سنوری نێودەوڵەتی عیراق، لە ناوچەی بادینان دھۆک چەندین جار ئەو چەکەی بەرامبەر خەڵکی سڤیلی ناوچەکە بەکارھێناوە.

ئەمە لەکاتێکدا حکومەتی عیراق بەرپرسیارە لە چارەسەرکردنی ئەو دۆسیەوە بەئاکام گەیاندنی و بەجینۆساید ناساندنی ئەو کۆمەڵکوژیەی ھەڵەبجەو بەپێیەش پێویستە لەسەری:

 ١-ئەو کۆمەڵکوژیە بەپێی دادگاو یاسای دادگایی کردنەکە بەجینۆساید بناسێنێت. 

 ٢-داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکات و تاوانباران بەسزای یاسایی بگەیەنێت. 

 ٣-قەرەبووی زیان لێکەوتوانی ئەو کارەساتە بکات و ناوچەکە ئاوەدان و پڕ لەخزمەتگوزاری بکات. 

 ٤-سەنتەری تەندروستی پزیشکی بۆ ناوچەکەو بۆ چارەسەری بیمارانی چەکی کیمیاوی بکاتەوە. 

 ٥-ھەرچی پێداویستی ڕێگری لە کاریگەریەکانی ئەو چەکە کۆکوژو قەدەغەیە دابین بکات بۆ ناوچەکە. 

بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی
16-3-2022

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button